ژنێك بەبۆنەی جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی شیرینی دەبەخشێتەوەو دەهۆڵی خۆشی دەكوتێت

هەمەڕەنگ

19/01/2020‌ 883 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەشاری ئەنتاكیای سەر بەویلایەتی هاتای توركیا ئافرەتێك بڕیاریدا بەدەهۆڵ كوتان و بەشینەوەی شیرینی پێشوازی لە بڕیاری جیابوونەوەكەی بكات .

رۆژنامەی "جمهورییەت "ی توركی بڵاویكردەوە، كە ئەیتن كیلیچ نزیكەی ساڵ و نیوێكە بەمەبەستی جیابوونەوە داوای یاسایی لەسەر هاوسەری دووەمی تۆمار كردووە .

كیلیچ، كە خاوەنی ٦ منداڵە بەهۆكار نەگونجانیان داوای یاسایی لەسەر هاوسەری دووەمی تۆمار كردووە و  باسی لەوە كردووە، تەنیا دوو مانگ لەگەڵیدا ژیاوە و دواتر داوای كردووە لە هاوسەرەكەی جیاببێتەوە .

ئەو ئافرەتە دەشڵێت: بەڵێنیداوە ئەگەر لە هاوسەرەكەی جیاببێتەوە ئەوە شیرینی دەبەخشێتەوە، كە بەراستی دوای جیابوونەوەی لەبەردەم دادای شارەكە دەستی بەدابەشكردنی شیرینی و خواردنەوە بەسەر خەڵكی شوێنەكە كرد .

كیلیچ هەر بەوە نەوەستاوە، بەڵكو بەبۆنەی رزگاربوونی لەدەستی هاوسەرەكەی دەستی بە تەپڵ لێدان كردووە و لەو بارەیەشەوە وتوویەتی: لەگەڵ منداڵەكانی زۆر هەست بە ئاسوودەیی دەكەن و هیواش دەخوازێت ئیتر بتوانێت لەیەك كاتدا جێگای دایك و باوكیان بۆ بگرێتەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی