هەر لەئێستاوە ناوی خۆت بنووسە بۆ سەر مەریخ

هەمەڕەنگ

19/01/2020‌ 302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
ئیلۆن ماسك زانا و ئەندازیار و بزنسمانی ئەمریكی لەبواری تەكنۆلۆژیای گەردوونی، پلانی هەیە یەك ملیۆن كەس تا ساڵی 2050 لەرێگەی 3 كەشتی ئاسمانی جۆری (Starship) بگەیەنێتە سەر مەریخ.

ماسك لەمیانی لێدوانێكی وتی: هیوادرم بنیاتی 1000 كەشتی گەردوونی بكەم لەماوەی 10 ساڵدا، كە هەر ساڵەی 100 كەشتی دەكات.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، كە ئامانج لەوەش ئەوەیە هەر رۆژەی 3 كەشتی لەخەڵكی سەر زەوی لە تەكساسەوە رەوانەی مەریخ بكات بۆ هەر كەسێك ئارەزووی كەشتی سەر مەریخ-ی هەبێت.

لەنووسینێكدا ئاماژەی بەوەش داوە پێوستە ببێت بەنموونە، كە هەركەسێك بتوانێت و گەر بیەوێت گەشتی سەر مەریج بۆ خۆی دابینبكات. 

هەروەها هەموو كەسێك بە شێوەی قەرزیش بێت دەتوانێت ئەو فرسەتە لەكیس خۆی نەدات، گەر نەتوانێت لەو كاتەدا كرێی سەفەرەكە بدات.

ئیلۆن بەرنامەكەی وایە، كە هەر كەشتییەك توانای هەڵگرتنی 100 كەسی هەیە لەگەڵ 100 میگا تۆن ماددەی خۆراكی بۆ سەر مەریخ.

سیستمی كەشتییەكەش 22 موشەكی پێوەیە، كە پاڵپشتی رۆیشتنەكەی دەكات و درێژی كەشتییەكەش نزیكەی 3887 پێ (118) مەترە. 

تێچووی هەر گەشتێك 1 ملیۆن دۆلارە، كە دەشێت كەسێك بە 100 هەزار دۆلار بگاتە سەر مەریخ. 

بەپێی خشتەی زەمەنی مانگی سێبتێمبەری 2020 یەكەم گەشت دەستپێدەكات.

ئیلۆن ریف ماسك-49 ساڵ، زانا و ئەندازیار و بزنسمانی بواری تەنكنۆلۆژیای گەردوونی ئەمریكی. خاوەن و سەرۆكی جێبەجێكاری دیزاینی كەشتی ئێكس (Ship X) و سەرۆكی جێبەجێكار و ئەندازیاری بەرهەمی تێسلا و بەرێوەبەری كۆمپانیای بۆرین و دامەزرێنەری هاوبەشی نیۆرلینك و دامەزرێنەری ئۆپن ئەی ئێل. هەروەها لە ساڵی 2018 هەڵبژێردرا بە هاوڕێی كۆمەڵەی پادشایی (FRS).

لەساڵی 2016 لە لایەن گۆڤاری فۆربس لە لیستی 21ی بەهێزترین كەسایەتییەكانی جیهاندا بوو. ساڵی 2019 ش پلەی یەكەمی بەدەستهێنا لە لیستی باشترین داهێنەرەكانی جیهان و بەپێی گۆڤاری فۆربس سەروەتەكەی 23ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە و بە 40 ملیاردێری دنیا ناساندویەتی.