چاوەڕواننەكراو.. بەچكە سەگێك بەڕەنگی سەوز لەدایك دەبێت

هەمەڕەنگ

19/01/2020‌ 591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەگێك  بەچكەیەكی بوو، كە رەنگەكەی سەوزێكی كاڵەو ئەوەش بۆ شارەزایانی بواری زیندەوەرزانی چاوەڕواننەكراو بووە.

ئەو بەچكە نائاساییە لەباكووری كارۆلینا رۆژی هەینی رابردووە لەدایك بووە لەگەڵ ٧ بەچكە سەگی دیكەدا، كە سەگێكی ئەڵمانی بەناوی جیپسی بەچكەی بوو، خاوەكەنەكی بەناوی شانا ستمی باسی ئەم هەواڵە دەكات.

شانا ستمی ٣٥ ساڵ كاتی لەدایكبوونەكە ئاگای لە بەچكەكانی  سەگەكەی بووە، كە لەناكاو تێبینی دەركەوتنی بەچكەیەكی سەوزی كردووەو  وتی: خەریك بوو لەترسدا رۆحم بچێت، چونكە سەوز بوو".

وتیشی: هەر كە دایكی بەچكەكەی پاك كردەوە ڕەنگكەكەی بوو بەسەوزێكی كاڵ و ڕەنگ نیۆنی.
 
دەوترێت ئەو ڕەنگە جیاوازەش بەهۆی " meconium لە پیسایی دروست دەبێت لەكاتی لەدایك بوونی كۆرپەكەدا لەمنداڵدانی دایككەكەدا، كە بەپێی كات ئەم ڕەنگە كاڵ دەبێتەوە و نامێنێت.

هەرەها وردە وردە ڕەنگەكە گۆڕاوە بۆ زەرد و پاشان كاڵدەبێتەوە، وەك خاوەنەكەی دەڵێت: لە چەند هەفتەیەكی دیكەدا ڕەنگەكەی بەتەواوەتی نامێنێت.

خاوەنەكەی شانا سەرەتا زۆر ترساوە و وایزانیوە، كە بەچكەكە نەخۆشە، بەڵام دوای دەركەوتووە سەگەكە حاڵی زۆر باشە.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل