چەند ڕاستییەكی سەرسوڕهێنەری جیهان

هەمەڕەنگ

19/01/2020‌ 1019 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند ڕاستییەكی سەرسوڕهێنەر لەسەر جیهان هەیە، كە دەكرێت تووشی شۆكت بكات، لێرەدا هەندێك لەو ڕاستیانە دەخەینە ڕوو:

هەر كەسێك، تەنانەت ئەگەر مردوبیت یاخود زینوو دەبێت پاسپۆرتی خۆی هەبێت لەكاتی گەشتكردن بۆ فەرەنسا.

لەبەر ئەمە حكومەتی میسر پاسپۆرتیان بۆ لاشەی فیرعەونی ٢  دروست كرد لەكاتی گواستنەی بۆ سنورەكانی فەرەنسا.

هەموو كەسێك ناوكێكی سكی جیاوازی هەیە
نزیكەی ٢،٤٠٠ جۆری بەكتریا لەناو ناوكی كەسیكدا هەن، كە لەنیوەیان زیاتر تازەن بۆ زانست و نەدۆزراونەتەوە.

جارێك زاناكان تەنانەت دۆزیانەوە، كە ئەو بەكتریایەی لە ناوكی كەسیكدا دۆزراوەتەوە لە خاكێكدا هەیە لە ژاپۆن، بەمەرجێك كەسەكە لەژیانیدا ژاپۆنی نەدیوە و سەردانی نەكردووە.

ئاسكی مێینە هەركاتێك منداڵێك بگری و هاوار بكات دەچێت بەپیرییەوە.

ئەمەش هەمان ئاوازی فریكوێنسی بەچكە ئاسكە، بۆ هەندێك لە ئاژەڵەكانی دیكەش ڕوودەدات وەك بەچكە سەگ، پشیلە گوێیان لە گریان منداڵ دەبێت دێن بۆ پارێزگاریان.

هۆكارێك هەیە بۆیە، كە دەچینە ژوورێكی دیكە ئەو شتەمان بیر دەچێتەوە، كە هاتووین بۆی:
بەپێی دەرووناسەكان، چوون بۆ ژوورێكی دیكە میكانیزمێكە، كە یادەوری كەسێك بۆ كەسیكی دیكە جیا دەكاتەوە، هەر دەچینە ژوورێكی دیكە مێشكمان ئەو زانیارییانەی ژوورەكەی پێشووتر خەزن دەكات و مێشك فراوان دەكات بۆ زانیاری نوێ لە ژوورەكەی تردا، ئەوەش وادەكات كە بەئاسانی شتەكانمان بیر بچێتەوە.

قەلەڕەش لەمرۆڤ باشتر دادپەروەی دەزانێت:
قەلەڕەش بەیەكەوە خواردن بەش دەكەن و بە دادپەروەرانە دەیخۆن، ئەگەر زانی یەكێكیان زیاتری بەركەوتووە ئەوا بەئاسانی متمانەی پێی نامێنێت و لەگەڵیدا كار ناكات.

قاپێكی خواردن هەیە لە فەرەنسا كە دەبێت پەڕۆ بكرێت بەسەردا ئینجا بخورێت:

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل