بەرشەلۆنە شوێنگرەوەی سوارێز دەكرێت

وەرزش

19/01/2020‌ 226 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كار بۆ ئەوە دەكات لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی یاریزانێك وەك شوێنگرەوەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی ‌و یاریزانی یانەكەی بكرێت.

بەپێی رۆژناەی ماركا، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت یاریزانی گانی كیفین برینس بواتینگ بكاتە شوێنگرەوەی سوارێز، كە ئەوەی یەكەمیان یاری بۆ یانەی ئارسیناڵ دەكات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە داوایان لەكیكی سیتینی راهێنەری نوێی یانەكەیان كردووە، كە رای خۆی لەو بارەوە بخاتەڕوو.

سوارێز ئێستا پێكانی هەیەو تەمەنی ئەو یاریزانەش هەڵكشاوە، بۆیە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت شوێنگرەوەیەكی بۆ پەیدا بكات.

هـ ـ ح