خۆپیشاندەران بارەگاى حزبوڵایان لە نەجەف سوتاند

عیراق

19/01/2020‌ 610 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆپیشاندانەکانى عێراق بەردەوامن و شەوى رابردوو بارەگاى سەرەکى حزبوڵای عێراقیان لە نەجەف سوتاند.


میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، شەو رابردوو خۆپیشاندەران هێرشیانکردوەتە سەر بارەگاى سەرەکى حزبوڵا لە شارى نەجەف و سوتاندوویانە.


ئهێزە ئەمنییەکان بۆ رێگریکردن لە سوتاندنى بارەگاکە هەوڵى زۆریان داوەو گگازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە، بەڵام کۆنترۆڵ نەکراوەو دواجار بارەگاکەیان سووتاندوە.


هاوکات خۆپیشاندەران ژمارەیەکى زۆر لە رێگا سەرەکییەکانى شاری نەجەف و بەغدایان گرتووەو رێگە بە هاتووچۆ نادەن.


هاوکات لەگەڵ توندکردنەوەى رێکارە ئەمنییەکان تا دێت خۆپیشاندان فراوانتر دەبێت لە شارەکانى عێراق بەتایبەت لە بەغداو ناسرییەو نەجەف.
س.هـ