شارپرێس:
سێرجیۆ ئەگیۆرۆی ئەرجەنتینیو یاریزانی مانچستەر سیتی بەژمارەیەكی پێوانەیی نوێ گەیشت.
ئەگیۆرۆ لەیاری یانەی مانچستەر سیتیو كریستال پاڵاس بەو ژمارە پێوانەییە گەیشت، كە یارییەكە بەئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.
تۆڕی "ئۆبتا" بڵاویكردەوە، كە ئەگیۆرۆ بەربەستی ژمارە 250 گۆڵی بەدرێسی مان سیتییەوە بەزاندو كۆی گۆڵەكانی گەیاندە 251 گۆڵ، ئەوەش لە 360 یاری.
ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بەو ژمارەیە ژمارەیەكی نوێی پێوانەیی تۆماركرد، ئەویش زۆرترین گۆڵە بۆ یانەی مانچستەر سیتی، كە هیچ یاریزانێك لەو یانە تائێستا بەو ژمارە گۆڵە نەگەیشتووە.
هـ ـ ح