کەش و هەوای ئەمرۆو سبەى شارەکانى هەرێمی کوردستان

کوردستان

19/01/2020‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە و بەفرو باران بارین لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینیەکانى بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەمڕۆ  یەک شەممە لە پارێزگاکانى هەولێرو سلێمانى و دهۆک و کەرکوک باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاویییەکانیش بەفر دەبارێت.

پلەکانى گەرماش بەمجۆرە دەبێت، لە هەولێر نزمترین پلەى گەرما 8 پلە دەبێت و بەرزترینیش 10 پلە دەبێت، لە سلێمانى نزمترین پلە 6 پلە دەبێت و بەرزترین پلەش 9 دەبێت.

لە پارێزگاى دهۆک نزمترین پلەى گەرما 7 پلە دەبێت و بەرزترینیش 9 پلە، لە پارێزگاى کەرکوکیش نزمترین پلە 8 دەبێت و بەرزترینیش 12 پلە.

 

بەڕێوەبەرایەتیەکە بۆ سبەى دوو شەممە پێشبینىکردوە کە بەهەمان شێوەى ئەمڕۆ بەفروباران لە ناوچە شاخاوییەکان و شارەکان دەبارێت.

 

س.هـ