نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان دادەبەزێت

کوردستان

19/01/2020‌ 887 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دراوە بیانییەكان لەبازاڕەكانی هەرێم بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركردووە بەشێوەیەك نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر بە 121 هەزار و 750 دیناری عێراقییە.

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراو لەهەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 121 هەزارو 750 دیناری عێراقی بووە، لەکاتێکدا دوێنی شەممە 100 دۆلار بەرامبەر بە 121 هەزارو 850 دینار بووە.

هەروەها نرخی یۆرۆی ئەوروپی 100 یۆرۆ 134 هەزار و 500 دینار عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 157 هەزار دیناری عێراقییە.

هاوكات تمەن بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوەو ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بە 9 هەزارو 400 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزار دیناری عێراقییە.

س.هـ