شارپرێس:
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لەگوندێكی سه‌ر به قه‌زای سۆران ژن و مێردێك به یه‌كه‌وه كۆچی دواییان كرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی زارگه‌ڵی سه‌ر به قه‌زای سۆران پیاوێك به ناوی "حیكمه‌ت مه‌حمود" کۆچى دوایی کرد‌و هەر دواى ئەویش بەهۆى نیگەرانى بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی" سه‌روین كه‌سه‌بار" كۆچی دوایی کردوە.
کەسوکارەکەى بۆ شارپرێس ئاماژەیان بەوە دا سەروین لەتاوى هاوسەرەکەى دواى کاتژمێرێک گیانى لەدەستداوە.
ئامماژەیان بەوەکرد، کە تەرمى هەردوو هاوسەرەکە رەوانەى پزیشکى دادوەرى سۆران کران و دواتر رادەستى کەسوکاریان کراونەتەوە
س.هـ