شارپرێس:
ڕه‌نگه چیرۆكه‌كانی سه‌رده‌می ژیانی قاسم سوله‌یمانی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی دیاری ناوچه‌كه هێشتا كۆتاییان نه‌یه‌ت، له‌وڕوه‌وه زاڵمای خه‌لیلزاد، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و پاشان باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له عێراق له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن چیرۆكی خۆی و قاسم سوله‌یمانی ده‌گێڕێته‌وه.
خه‌لیلزاد باس له‌وه‌ده‌كات، بۆیه‌كه‌مجار كه په‌یوه‌ندییه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌نێوان خۆی و قاسم سوله‌یمانی دروستبووه، له‌ڕێگه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بووه، كه سوله‌یمانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بۆ قاسم سوله‌یمانی ناردووه.
"ده‌مویست عه‌ره‌بی شیعه بكه‌مه شوێنگره‌وه‌ی ئێران، هه‌روه‌ها له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستدا بن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه، هاوكات وا نیشانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بده‌م كه عه‌ره‌بی شیعه‌ی عێراق وه‌ك برای خۆیان ته‌ماشا بكه‌ن" به‌ڵام به‌وته‌ی زاڵمای خه‌لیل زاد "ئێران له‌هه‌نگاوه‌كانم تێگه‌یشتن، هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كورت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 تاڵه‌بانی چاوی به قاسم سوله‌یمانی كه‌وتبوو، ئه‌و به تاڵه‌بانی گوتبوو كه به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ئێرانه له عێراق هه‌روه‌ها ده‌شزانێت خه‌لیلزات به‌نیازی چییه، هه‌ربۆیه ڕێگه‌ی پێنادات سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌روه‌ها گوتبوی پلانه‌كه خه‌لیلزاد باجێكی مه‌ترسیداری بۆسه‌ر عێراق و ئه‌وانه‌ش ده‌بێت كه هاوكاریی پلانه‌كه‌ی خه‌لیلزاد ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی دواتری سوله‌یمانی، خه‌لیلزاد باس له‌وه‌ده‌كات "دواتر زانیم سوله‌یمانی به منی گوتووه، خه‌لیلزاد خراپترین كه‌سه له جیهاندا" هاوكات گوتبووی "ده‌مه‌وێت كه‌سێك بۆ كوشتنی خه‌لیلزاد بنێرمه عێراق".
باڵیۆزه‌كه‌ی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، كه قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی كوشتنی ده‌یان به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری عێراقیی دوای پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقه، خۆیشی ئه‌وه‌ی نه‌شاردوه‌ته‌وه كه له‌پێناوی پاراستی شیعه‌كانی عێراقدا هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك به‌كارده‌هێنێت.
ڕ . ج