دلێر نەجاڕ وەک بەڕێوەبەرى پۆلیسی هەولێر دەستبەکار بوو

کوردستان

19/01/2020‌ 509 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دواى ئەوەى فەرمانى گۆڕینى بەرێوبەرى پۆلیسى هەولێر دەرچوو ئەمرۆ بەرێوەبەرى نوێ لە پۆستەکەى دەست بەکاربوو.


ئەمڕۆ یەک شەممە لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی ئیداری و ئەفسەرانی پۆلیس، عەمید دلێر نەجاڕ وەک بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەكار بوو.


لەوتەیەکیشدا دلێر نەجاڕ بەلێنى پاراستنى زیاترى سەرو ماڵى هاوڵاتیانى شارى هەولێرى داو رایگەیاند، پاراستنى سەرو ماڵى هاوڵاتیان و تۆکمەکردنى ئەمنییەتى شارەکە لە پێشینەى کارەکانى دەبێت.


چەند رۆژێك لەمەوبەر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دا بە پلە بەرزكردنەوەی عەمید دلێر نەجاڕ، ھاوكات وەك بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستنیشانی كرد.


عەبدولخالق تەلعەت وەک ئەندامى ئۆپەراسیۆنی هاوبەشى عێراق نوێنەرایەتى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم دەکات.
س.هـ

بەپەلە