بەرهەم ساڵح بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران لەگەڵ کوتلە سیاسییەكاندا كۆدەبێتەوە

عیراق

19/01/2020‌ 336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەكان بۆ دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دەستپێبكەنەوە و بەرهەم ساڵح بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران لەگەڵ کوتلە سیاسییەكاندا كۆدەبێتەوە
.
محەمەد خالیدی ئەندامی پەرلەمانى عیراق بە ئاژانسەکانى هەواڵى رایگەیاندوە، پرسى دیاریکردنى کاندیدێک پۆستى سەرۆک وەزیران تاکو ئێستا وەکو خۆى ماوەو هیچ بەرەو پێشچوونێک رووی نەداوە.


خالیدى ئاشکراشى کردوە، لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرۆك كۆمار لەگەڵ كوتلە سیاسییەكاندا كۆدەبێتەوە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران.


دواى رەتکردنەوەى ژمارەیەک لە کاندیدەکانى پۆستى سەرۆک وەزیران لەئێستادا دەنگۆى دووبارە متمانەوەدان بە عادل عەبدولمەهدى لە ئارادایە، بەڵام هەردوو هاوپەیمانى فەتح و نەسر رەتیدەکەنەوە.


هاوکات لەچەند رۆژى رابردووشدا خۆپیشاندەرانى عێراق لە چەند شەقامێک وێنەى عادل عەبدولمەهدیان بەرزکردوەتەوەو داواى پێدانەوەى متمانە بە ناوبراو دەکەن.


لەلایەکى دیکەشەوە هاوپەیمانى فەتح رایگەیاند بەم نزیکانە سێ ناوى تر بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران پێشکەشى سەرۆک کۆمار دەکەن.
س.هـ