شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی سائیروون له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، نایانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ده‌ستبده‌ن.
ڕیاز مه‌سعودی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیروون له‌په‌رله‌مانی عێراق كه هاوپه‌یمانێتیه‌كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، عێراق نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ده‌ستبدات، ده‌شڵێت "ئه‌مریكا سور نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق بمێنێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت "عێراق له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 50 ده‌وڵه‌تی جیهان هاوبه‌شیی هه‌یه و له‌نێویشیاندا ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق مه‌ترسیه بۆسه‌ر بڕیاری سیاسیی و یه‌كگرتوویی له بڕیارداندا".
هاوپه‌یمانی سائیروون به یه‌كێك له‌و فراكسیۆنانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق داده‌نرێت، كه به‌جدی كارده‌كات بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ته‌نانه‌ت به‌ر له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانیش بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه، سائیروون داینه‌مۆی كۆده‌نگی لایه‌نه شیعه‌كان بوو له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره.
ڕ . ج