شارپرێس:
سادق حسێنی، یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی به‌در ده‌ڵێت، عێراق باجی ڕێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین ده‌دات.
سادق حسێنی له میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا ئاماده‌یه عێراق بسوتێنێت به‌و مه‌رجه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان عێراق و چین جێبه‌جێنه‌كرێت و عێراق نه‌بێته دڵی ڕێگه‌ی ئاوریشمین.
ده‌شڵێت، عادل عه‌بدولمه‌هدی ژماره‌یه‌ك بڕیاری ئازایانه‌یدا له‌وانه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چین، كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی ئه‌لبوكه‌مال له‌گه‌ڵ عێراق، به‌وه‌ش ئێستا عه‌بدولمه‌هدی باجی ئه‌و بڕیارانه ده‌دات.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی به‌در باس له‌وه‌ده‌كات، جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی عێراق و چین ده‌بێته هۆی "تسۆنامیی" بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه.
سادق حسێنی پێیوایه ڕێككه‌وتنه‌كه عێراق ده‌خاته سه‌ر هێڵێكی به‌هێزی ئابووریی، به‌وته‌ی ئه‌و "ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراقێكی سه‌قاگیردا نییه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه".
ڕ . ج