شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت.
كه‌ریم عه‌لێوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هه‌رێم به‌شێكه له عێراق و بودجه‌كه‌ی له بودجه‌ی گشتی عێراقه‌وه بۆ دیاریكراوه، بۆیه ده‌بێت پابه‌ندبێت به‌و بڕیارانه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌رده‌چن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ده‌شڵێت "پێویسته عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت و ڕێگه نه‌دات هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێم بمێننه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌نوێترین هه‌ڵوێستیدا له‌باره‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان بڕیارێكی باش نه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن فراكسیۆنه شیعه‌كانه‌وه ده‌ركرا به‌بێ ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق.
ڕ. ج