شارپرێس:
ڕۆژنامه‌ی زه هێڵ-ی ئه‌مریكی له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌و سزایانه ده‌كات كه ئه‌مریكا به‌نیازه به‌سه‌ر عێراقدا بیسه‌پێنێت.
جه‌یمس دۆرسۆ، نوسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی زه هێڵ-ه و ده‌ڵێت، كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق باجێكی قورسی به‌دوادا دێت و ئه‌مریكا چاو له‌ئاست ئه‌وه‌دا داده‌خات كه هاوپه‌یمانی عێراق بووه و سزای توندی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
دۆرسۆ ده‌شڵێت "عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوا ئه‌مریكا و ئێران‌دا ڕابگرێت، چونكه عه‌بدولمه‌هدی ده‌زانێت چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق به‌واتای ڕۆیشتنی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه له عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشه".
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پێشنیازێك هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی ڕێكخراوی ناتۆ له عێراق بمێنێته‌وه، نوسه‌ری بابه‌ته‌كه ده‌ڵێت "تره‌مپ تا ڕاده‌یه‌ك به‌و پێشنیازه ڕازیبووه".
ڕ . ج