مەترسییە گەورەكە.. ئێران لەمساڵدا بۆمبی ئەتۆمی دروست دەكات

ڕاپۆرت

20/01/2020‌ 1855 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی خەمڵاندنەكانی هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، كە پێش ئەوە شارەزاكانی ئەو بوارە رەتیان كردبوەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، هەواڵگری سەربازی ئیسرائیل پێشبینی ئەوە دەكات ئێران بڕی پێویست لەیۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە بۆ بەرهەم هێنانی یەك بۆمبی ئەتۆمی بەلای كەمەوە لەكۆتایی ئەمساڵی 2020 دا، ئەمەش لە پێشبینیەكانی ساڵانەیدا هاتوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەرای هەموو لێدوانە ڕاگەیەنراوەكان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە بەوەی ئێران جبەخانەیەكی رۆكێتیی دەوڵەمەندی هەیە، كەچی هەواڵگری دەوڵەتی یەهودی لەو باوەڕەدا نییە كۆماری ئیسلامی ئەو جۆرە رۆكێتانەی هەبێت، كە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمی بێت، بەڵكو ئێرانییەكان بەلای كەمەوە پێویستیان بە دوو ساڵ هەیە بۆ پەرەپێدانی ئەو توانایە، هەروەك هەواڵگری ئیسرائیل ئاماژەی بۆ كردووە.

لەو بارەیەوە، گەورە وانەبێژی بەشی زانستی سیاسی لە قوتابخانەی باڵا بۆ ئابووری (گریگۆری لۆكیانۆف) دەڵێت: ئیسرائیل لە دۆخێكدایە، هیچ شتێك نییە جگە لەوەی حساب بۆ ئەو جۆرە بژاردانە بكات، ئەویش بە تەماشا كردنی چۆنیەتی پەرەسەندنی پەیوەندیەكانی ئێران و ئیسرائیل و هاوسەنگی هێزەكان و بەرژەوەندییەكان لە خودی ئیسرائیلدا. 

نوسوەری راپۆرتەكە تێبینی ئەوەی كردووە، هەتا فشار لەسەر ئێران زیاتر بێت، هەڵوێستی ئەوانە بەهێز دەبێت، كە بەرگری لە دبڕانی وڵاتی دەكەن روەو واز هێنان لەسەرجەم رێككەوتنەكان، تەنانەت رێكەوتنەكانی پێشووش.

لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا بەگوێرەی نووسەری راپۆرتەكە دۆخەكە بە شێوەیەكی جیاواز لە نێو دەستەبژێری ئێرانیدا پەرە دەسێنێ و دەڵێت: ئێران بەسەركردایەتی ئێستایەوە ئامادە نییە بۆ هەڵوەشانەوەی سەرجەم پەیوەندییە دەرەكییەكان و گرەو كردن لەسەر بەرهەم هێنانی بۆمبی ئەتۆمی بە رێچكەی گەشەپێدانی كوریای باكووردا. 

بە پێچەوانەی ئەمەوە، ئێران بە پێی توانا وای دەردەخات ئامادەیی تێدایە بۆ دانوستان لەگەڵ هەر یەك لە ئەمریكا و هاوبەشەكانی لە ئەوروپا، كە لە بۆچوونی نووسەردا، پەرەپێدانی هێزی ناوكی ئەتۆمی سەربازی تەنیا رێگە نییە بۆ دەرباز بوون لەو دۆخەی تێی كەوتوە.

لە كۆتاییدا، نووسەر گومانی خۆی دەردەبڕێت لەوەی لە ئێستادا ئێران فۆكەس بخاتە سەر سیناریۆی ئەتۆمی و بەردەوام بێت لە چالاكی پەرەپێدانی هێزی ناوكیی سەربازی و سەرجەم پەیوەست بونەكانی پشتگوێ بخات كە پێشتر پەیمانی دابوو بە گوێرەی پلانی كاری هاوبەشی گشتگیر واتە (مامەڵەی ئەتۆمی).

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا