كەشناسی هەرێم وادەی بەفربارینی لەشارەكان راگەیاند

کوردستان

06/02/2020‌ 2694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی باران بارین و بەفربارین و بارستە هەوایەکی جەمسەری سارد رووی لەهەرێم دەكات.

لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە ،"  بارستە هەوایەکی جەمسەری سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرباری باران بارین شەپۆڵێکی بەفر بارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە" .

باسیلەوەشكردووە، "رۆژی هەینی باران بارین دەستپێ دەکات و رۆژی یەک شەممە کۆتای دێت".

هەروەوها كەشناسی ئاشكراشیكردووە، لەسەنتەری سلێمانی دهۆک و هەڵەبجە بەفر بارینی دەبێت لە رۆژی شەممە .

راشیگەیاندووە، سەنتەری هەولێر ئەگەری بەفری هەیە بە تێکەڵی لەگەڵ باران بارین.

رونیشیكردووەتەوە، نزمترین پلەکانی گەرمای هەندێ ناوچە شاخاویە سنووریەکان لە دوای کۆتای ئەم شەپۆڵە بۆ نزمترلە -10 پلە لە ژێر سفر دادەبەزێت .

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی كەشناسی هەرێم هاتووە، "رێژەی ئاستی بارانی پێشبینیکراو لە زۆربەی ناوچەکەمان لە سەرووی 15 ملم دەبێت.هەندێ ناوچە دەگاتە سەرووی 25 ملم و رۆژی دووشەممە نزمترین پلەکانی گەرمای بەرەبەیان لە ژێر سفر پلەی سیلیزی دەبێت .