جەماوەری گەیشتووەتە ژمارەی پێوانەیی.. دۆخەكە بەكەیفی ترامپ دەگوزەرێت

مەلەفی تایبەت

11/02/2020‌ 1723 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"بەگوێرەی خەمڵاندنەكانی ترامپ" ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (كۆمیرسانت) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی لە پێشەوە بوونی دۆناڵد ترامپی كۆماری بەسەر دیموكراتەكاندا بەپێی هەموو پێنوێنەكان و روونی ئامانجەكانی بەبەراورد لەگەڵ ئەوان.

بەپێی راپۆرتەكە، پێشبڕكێی هەڵبژاردنەكان لە ئەمریكا دەستی پێكردووە و لە كۆتاییدا دیموكراتەكان بە شێوەیەكی جدی دەستیان كردووە بە دیاریكردنی ڕكابەرێك بۆ لە بەرانبەر دۆناڵد ترامپ.

بە بابەتێكی زۆر گرنگ دەست پێدەكەین، واتە كەنارگیر كردن، دیارە هەوڵی دیموكراتەكان لەم بارەیەوە كۆتایی هات و شكستیهێنا، جەماوەری ترامپ گەیشتووەتە ژمارەیەكی پێوانەیی (ڕاپرسی گالوپ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كردوە و گەیشتووەتە 49%، دوای ئەوەی لەسەرەتای گرتنە دەستی دەسەڵاتدا بریتی بوو لە 40%).

ترامپ پەیمانی چی بە گەل دا؟
لەوتاریتیدا بۆ میللەت، لایەنگرەكانی مەراییەكی زۆریان بۆ كرد، شانازی بە بەهێزكردنی سوپاو دەركردنی كۆچهێنەرە نا یاساییەكان و دروست كردنی دیوار لەسەر سنوورەوە كرد، پەیمانی بە هەژارەكاندا ئەوانەی بە شێوەیەكی كلاسیكی لە دیموكراتەكانەوە نزیكن، كەوا بیانپارێزێت و رێگا بە ئیشتراكییەكان نەدات سیستەمی بیمەی تەندروستی وێران بكەن، هەروەها كۆمارییەكانیش بە یەك ریز پشتیوانییان كردو لە پشتیەوە وەستان.

سەرژمێریەكانیش بەهەمان شێوە دەریانخستووە، كە 63%ی ئەمریكییەكان لە دۆخی ئابووری ڕازین، ئاستی رەزامەندی لە دۆخی وڵات 40%ی تێپەڕاندووە، ئەم ژمارەیەش پێوانەییە لە ساڵی 2005 ەوە؛ تێكڕای بێكاری لە 50 ساڵی رابردوو باشتر بووە.

هەروەها پێنوێنەكانی پشكەكانیش بە تەواوی گەشەی كردووە، دۆخەكە زۆر نموونەیی نییە، بەڵام بە دڵنیاییەوە زۆر دوورترە لە شكستهێنانێك، كە رەنگە سەرۆكێكی نا شیاوی توشی بكات.

دیموكراتەكان پەیمانی چییان بە خەڵكداوە؟
لەناو حیزبدا كەس نازانێت شەڕەكە لە پێناو ژیاندا نییە بەڵكو لە پێناو مردنە، لە نێوان ئیشتراكییەكان بۆ گرەنتی كردنی تەندروستی خۆڕایی دەرمان و باجی قورس و دیموكراتە میانڕەوەكان لە پێناو میانڕەویدا، بەڵام بێ دۆناڵد ترامپ. 

لە ساڵی 2016 ئەم ململانێیە بووە هۆی دابەش كردنی حیزب بۆ دوو پارچە و لە رێگەی ئازارو خۆێنەوە، دیموكراتەكان ناچار بوون هیلاری كلینتۆن كاندید بكەن و لەپرۆسەكەدا دۆڕا، ئایا دیموكراتەكان لە نێو خۆیاندا رێكدەكەون بۆ ئەوەی لەم ساڵدا كاندیدەكەیان پێشكەش بكەن؟ كەس نازانێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا