بۆ ئەوەی تووشی شێرپەنجە نەبیت ئەم 10 خواردنە بخۆ

تەندروستی

12/02/2020‌ 1976 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەخۆشی شێرپەنجە دەكرێت تووشی هەر كەسێك ببێت بەشێوەیەكی هەڕەمەكی، بەبێ ئەوەی پەیوەندییەكی گشتگیری بەتەمەن و ڕەگەز و نەژادەوە هەبێت، بەڵام خۆشبەختانە مرۆڤ دەتوانێت بە خۆی لە %40 ی جۆرەكانی شێرپەنجە بپارێزێت و ئاگاداری تەندروستی خۆی ببێت.

ئەوەی، كە زۆر باوە سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان، دەوترێت جگەرەكێشان هۆكاری سەرەكی شێرپەنجەی سییەكانە، بەڵام بە دابەزینی ڕێژەی جگەرەكێش لەوڵاتێكی وەك بەریتانیا، ڕێژەی ئەو نەخۆشییە هەر جێگیر بوو، دەركەوت، یەكێكی تر لە هۆكارە سەرەكییەكانی تووشبون بە شێرپەنجەی سییەكان قەڵەوییە.

ناوەندی توێژینەوە بۆ نەخۆشییەكانی شێرپەنجە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاشكرایكرد، كە قەڵەوی هۆكاری 13 جۆری وەرەم و شێرپەنجەیە، ئەوانیش نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی: سنگ، ڕیخۆڵە، ڕەحم، سورێنچك، پەنكریاس، گورچیلە و هێلكەدان.. هتد.

دەزگایەكی خێرخوازی تەندروستی دەڵێت: تۆ قەڵەو بوویت، مانای ئەوە نییە تووشی شێرپەنجە دەبێت، بەڵام بە پارێزگاری لە ڕێكی جەستەت، دەتوانیت خۆت لە هەزاران حاڵەتی شێرپەنجە بپارێزیت.

پەیمانگای توێژینەوە لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دە خواردنی گرنگ دیاری دەكات، كە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە خۆت بپارێزیت لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، ئەوانیش:

1-سێو
2-تەماتە
3-قاوە
4-برنجی قاوەیی
5-ترێ
6-پاقلەمەنییەكان
7-قەرنابیت و برۆكلی
8-ماسی بە زەیت
9-توو
10-سیر

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ