كۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلێكی هەرزان بەتایبەتمەندی بەرز بەرهەم دەهێنێت

هەمەڕەنگ

12/02/2020‌ 895 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەیەكی تەكنیكی جەخت لە راستی ئەو دەنگۆیانە دەكاتەوە، كە باس لەوە دەكەن كۆمپانیای "ئەپڵ" پلانی هەیە مۆبایلێكی نوێی "ئایفۆن" بەنرخێكی كەم، كە دەگاتە ٣٩٩ دۆلار بخاتە بازاڕەوە.

پێگەی "فاست كۆمپانی"، كە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت: لە مانگی مارسی ئەمساڵ مۆبایلەكە بەردەست دەبێت، كە رەنگە ناوی " SE2 " ی لێبنرێت، ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لەساڵی ٢٠١٦ كۆمپانیاكە مۆبایلێكی تری بەهەمان نرخ بەناوی ( SE)  خستە بازارەوە، هەروەك هەندێكی تر پێیان وایە رەنگە مۆبایلەكە لەژێر ناوی (ئایفۆن٩) دەربكرێت.

بەڕای چاودێران كۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت ڕكابەرایەتی بازاڕی هیندستان بكات بەجۆرێك لەو وڵاتە نرخی مۆبایلێكی جۆری ئەندرۆید لە ٢٠٠ دۆلار كەمترە، جگە لە وەی كۆمپانیاكە لەچین تووشی ڕكابەرایەتییەكی توند بووەتەوە.

بەڵام پێدەچێت ئەپڵ ئامانجێكی گەورەتری هەبێت  ئەویش بازاڕی جیهانییە، لەبەر ئەوەی ژمارەیەكی زۆری كڕیارانی مۆبایلە زیرەكەكان مۆبایلی ئایفۆن بەباشتر دەزانن، بەڵام توانای كڕینیان نییە، لەبەر ئەوە بەردەستخستنی مۆبایلێكی هەرزان بەتایبەتمەندی بەرزەوە وادەكات بۆ ئەو كەسانە دەرفەتێكی سەرنجراكێش بێت . 

سەبارەت بە تایبەتمەندییەكانی مۆبایلەكە، پێگەیەكی تەكنیكی تایبەتمەند پێشبینی كردووە شاشەی مۆبایلەكە ٤،٩ ئینچ بێت و تایبەتمەندی پەنجەمۆری هەبێت، بەڵام تایبەتمەندی ناسینەوەی رووخساری تێدا نابێت ئەویش لەبەر ئەوەی بەرهەمهێنانی چیپی لێزەر خەرجییەكی زۆری دەوێت . 

پێگەی ماك رۆمەرز باسی لەوە كردووە، كە مۆبایلەكە پشتیوانی پرۆسێسەری A13 دەكات، كە لە ئایفۆن١١ و ئایفۆن١١ پرۆ دا بەكارهاتووە، هەروەك رامەكەی ٣ گێگابایت  دەبێت و یادگەی ناوخۆیی ٦٤ و ١٢٨ گێگابایتی دەبێت، هەرچی رەنگەكانییەتی ئەوە بە رەنگی خۆڵەمێشی و زیوی و سوور بەردەست دەبێت . 

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی