شارپرێس:
شارەزایان دەڵێن: تەندروستی مرۆڤ بە تەنیا پەیوەست نییە بەوەی، كە ڕۆژانە چەندێك خواردنی باش و بەسود دەخوات، بەڵكو پەیوەستیشە بەكاتی خواردنەكەیەوە، بۆ ئەوەی خاردن لەكاتی گونجاودا بخۆین، كاتژمێری ڕۆژ و كاتژمێری بایەلۆجی مرۆڤ یارمەتیدەرن.
توێژینەوەیەكی نوێ، كە لەلایەن كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوە دەكات، هەر كاتێك مرۆڤ ژەمەخۆراك لەدوای كاتژمێر 6 ی ئێوارەوە بخوات، دۆخی تەندروستی دڵی خراپتر دەبێت، هەروەها مەترسی بەرزبوونەوەی هەمیشەیی پاڵەپەستۆی خوێن دەبێت و دەبێتە هۆی نەخۆشی شەكرە، بە تایبەتی لەلای ئافرەتان.
چەند توێژینەوەیەكی نوێ، كە پێش ئەم توێژینەوەیە ئەنجادرابوون، دەریدەخەن ژەمەخۆراكی دوای كاتژمێر 6ی ئێوارە، مرۆڤ دووچاری قەڵەوی و نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم دەكات.
پرۆفیسۆر ساچین لەو بارەوە وتی: خواردن لە كاتی دیاریكراودا بۆیە گرنگە، یارمەتی ڕێكخستنەوەی بەشەكانی جەستەی مرۆڤ دەدات و وا دەكات گەدە بەئاسانی بتوانێت خواردنەكان هەرس بكاتە تەنانەت ئەو كەسانەیشی، كە پێش كاتژمێر 3 خواردنی پڕ كالۆری دەخۆن، بەڕێژەی %25 كێشیان دادەبەزێت بە بەراورد بەو كەسانەی، كە لەكاتی تردا دەیخۆن.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ