شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی سوریا بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان ئاشكراكرد.
حامی ئاكسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی سوریای بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی توركیا به "دوڕوویی سوریا" ناوبرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕژێمی سوریای به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژیی و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌و وڵاته تۆمه‌تباركرد.
ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی سوریا بەزۆرینەی دەنگ كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان كە لەسەدەی بیست لەلایەن عوسمانییەكانەوە ئەنجامدرا هاوشێوەی ئەنجومەنی پیران بەفەرمی ناساند.
هاوكات حەمود سەباخ، سەرۆكی پەرلەمانی سوریا رایگەیاند، ئەوتاوانە بۆ لەناوبردنی گەل لەلایەن عوسمانییەكانەوە ئەنجامدرا، ئێستاش ئەردۆغان بەهەمان شێوەی عوسمانییەكان تاوان ئەنجامدەدات.
ڕ. ج