لەچێشتخانەیەكی كابوڵ رۆبۆتێك بەچەندین زمانی جیاواز خزمەتی میوانان دەكەن

هەمەڕەنگ

15/02/2020‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لە یەكێك لەچێشتخانەكانی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان رۆبۆتێك بەچەندین زمانی جیاوازی وەك ئینگلیزی‌و داری و پشتۆنی خزمەتی میوانەكان دەكات‌و بە بەردەوامی ژەمە خواردنەكان پێشكەش دەكات.

پێشكەشكردنی خواردن لەلایەن رۆبۆتەكە بۆزۆرێك لەمیوانەكانی چێشتخانەكە سوپرایز بووە و سەرسامی خۆیان بەرانبەری دەربڕیوە، بەجۆرێك زوهرە بەراكەزی یەكێك لەمیوانەكانی چێشتخانەكە دەڵێت: رۆبۆتەكە، كە ناوی "تیمیا"یە كەشێكی زۆر خۆشی بەئێرە بەخشیوە و ئێمە دڵخۆشین ئەو لیرە دەبینین.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لەگەڵ ئەوەی رۆبۆتەكە لە وڵاتی ژاپۆن دروستكراوە، بەڵام لەپێشكەشكردنی خواردنەكان رەچاوی دابونەریتی خەڵكی ناوچەكە دەكات.

یەكێكی تر لە میوانەكانی چێشتخانەكەی كابوڵ وتی: ئەوان پێشتر تەنیا لەوێنەدا رۆبۆتیان بینیوە، بۆیە ئێستا زۆر دڵخۆشم بەوەی لەو چێشتخانەیەی بەدڵمە و بەردەوام سەردانی دەكەم رۆبۆت دەبینم.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی