ریاڵ مەدرید شوێنگرەوەی كاسیمیرۆ دیاری دەكات

وەرزش

15/02/2020‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە شوێنگرەوەیەك بۆ یاریزانی بەرازیلی‌و هێڵی ناوەندیی كاسیمیرۆ دیاری بكات.

بەپێی رۆژنامەی ماركا یانەی ریاڵ مەدرید یاریزانی لاوی فەرەنسی ئیدواردۆ كامافینجا بە بەباشترین یاریزان دادەنێت بۆ شوێنی ئەو یاریزانە بەرازیلییە، كە ئەوەی یەكەم یاری بۆ یانەی رین دەكات.

كاسیمیرۆ تەمەنی 27 ساڵەو لەیانەكە بەردەوام دەبێت، بەڵام ریاڵ مەدرید دەیەوێت شوێنگرەوەشی هەبێت، كە ئەویش كامافینجایە، كە تەمەنی تەنیا 17 ساڵە.

بڕیارە بەم نزیكانە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ كڕینی ئەو یاریزانە لاوە دەست بەگفتوگۆ لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە بكات.

هـ ـ ح