راستی گرنگیپێدانی بەرشەلۆنە بەهێرشبەرەكەی لیڤانتی

وەرزش

15/02/2020‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باكۆ لۆپێزی بەرێوەبەری هونەری یانەی لیڤانتی ئیسپانی، راستی گرنگیپێدانی یانەی بەرشەلۆنەی بەهێرشبەری یانەكەی رۆجێر مارتی ئاشكراكرد.

بەپێی سەرچاوەكان بەرێوەبەری هونەری ئیریك ئەبیدالی بەڕێوەبەری هونەری بەرشەلۆنە گرنگی بەتواناكان رۆجێر مارتی دەدات، ئەوەش بۆ شوێنگرەوەی عوسمان دیمبلی فەرەنسی ‌و یاریزانی یانە كەتەلۆنییەكە.

لۆپێز لەو یارەوە رایگەیاندووە، كە ئەوان پێویستیان بەوتەبێژی میدیاكان نییەو ئەگەر شتێكیان هەبێت خۆیان بەفەرمی رایدەگەیەنن.

هەروەها رایگەیاندووە، كە ئەوان لەسەر كاری خۆیان بەردەوام دەبن‌و هیچ گرنگییەك بەو دەنگۆیانە نادەن، كە لەمیدیاكان بڵاودەكرێتەوە.

هـ ـ ح