كۆنتی رۆشتنی مارتینز رەتدەكاتەوە

وەرزش

16/02/2020‌ 210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنتۆنۆ كۆنتی ئیتالی‌و راهێنەری یانەی ئەنتەرمیلان ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن، لاوتارۆ مارتینز روو لەیانەی بەرشەلۆنە، یان ریاڵ مەدرید دەكات.

كۆنتی لەمیانی لێدوانێكی وتی: لاوتارۆ هیچ پەیوەندییەكی بەیانەی بەرشەلۆنە، یان ریاڵ مەدرید نییەو ئەوەی هەیە، ئێستا لەیانەكەی دڵخۆشە.

ئەو راهێنەرە وتیشی: یانەی ئەنتەرمیلان نیازی نییەو ئەو یاریزانەی بفرۆشێت، بۆیە ئەوەی لەمیدیاكان باس دەكرێت تەنیا دەنگۆیەو هیچی تر.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە یانەی ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی لاوتارۆ مارتینزی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی ئەنتەرمیلان بكڕن.

هـ ـ ح