ئێران بۆیەكەمجار لەدوای سەپاندنی گەمارۆكان قەبارەی هەناردەی نەوتەكەی ئاشكرادەكات

ئابوری

16/02/2020‌ 792 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لیوا یەحیا ڕەحیم سەفەوی گەورە راوێژكاری راوێژكاری عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، قەبارەی ئەو نەوتە خاوەی ئاشكراكردووە، كە ئێران رۆژانە هەنارەدەی دەرەوەی دەكات، لەكاتێكدا واشنتۆن سزایەكی قورسی ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتی: قەبارەی ئێستای هەناردەی نەوتی خاوی  ئێران رۆژانە لە ئاستی ٧٠٠ هەزار بەرمیل تێپەڕ ناكات.

سەفەوی داوای لەگەلی ئێران كردووە، كە بەرانبەر بە گەمارۆكانی ئەمەریكا دەست لەناو دەست و ئارامگر بن و لەو بابەرەیەوە وتی: ناكرێت لەبارەی ئیدارەدانی وڵات حكومەت هەموو شتێك بكات، پێشتر ژمارەی دانیشتووانی وڵات ٣٦ ملیۆن كەس بوو، رۆژانەش ٦ ملیۆن بەرمیل نەوتمان هەناردە دەكرد، لەكاتێكدا ئێستا ژمارەی دانیشتووانی وڵات ٨٠ ملیۆن كەسە و تەنیا رۆژانە ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكەین، ئەگەر لەناو خۆماندا هەماهەنگیمان هەبێت ئەوە دەتوانین هەنگاو بەرەوە پێشكەوتن و ئاوەدانكردەوە بنێین.

لەوەتەی واشنتۆن جارێكی تر گەمارۆ ئابوورییەكانی خستووەتەوە سەر تاران، ئەوە یەكەم جارە بەرپرسێكی ئێرانی قەبارەی هەناردەی نەوتی خاوی ئەو وڵاتە ئاشكرادەكەن، بەشێوەیەك پێشتر تاران ڕێگەی نەدەدا بەرپرسانی وڵات ژمارەی راستەقینەی هەناردەی نەوتەكەیان ئاشكرابكەن بۆ ئەوەی واشنتۆن میكانیزمی خۆدزینەوە لەگەمارۆكانی بۆ ئاشكرا نەبێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی