شارپرێس:
كۆمپانیای هیۆندای، وێنە و زانیاری دەربارەی نەوەی تازەی ئۆتۆمبیلی Solaris بڵاوكردەوە، كە لەهەندێك ناوچەدا بە Accent ناسراوە.
لە وێنەكانەوە تێبینی ئەوە دەكرێت ئۆتۆمبیلەكە چەند گۆڕانكارییەك بەسەر شكڵی دەرەویدا هاتووە، تۆڕی پێشەوەی و شێوازی لایتی ئۆتۆمبیلەكە گۆڕاوە و ئۆتۆمبیلەكە زۆر سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت.
ناوەوەی ئۆتۆمبیلەكە شاشەیەكی تێدایە بە لەمس كاردەكات و بۆ بینینی چواردەوری ئۆتۆمبیلەكە و وەڵامدانەوەی پەیوەندییەكان بەكاردێت.
هەروەها ئۆتۆمبیلەكە تیبەتمەندی دیاریكردنی شوێنی هەیە لە ڕێگەی مانگە دەستكردەكانەوە.
ئۆتۆمبیلەكە تایبەتمەندی بانگكردنی فریاگوزاری هەیە، هەروەها سارد و گەرمكەرەوەی كوشنەكانی هەیە و جوڵەی كوشنەكان كارەباییە و تایبەتمەندی ڕۆیشتن بەڕێگە دژوارەكانی هەیە و ناخلیسكێتگ.
ئۆتۆمبیلە نوێیەكە خاوەنی چەند جۆرێكی بزوێنەرە، بزوێنەرێكی بەنزین بەفراوانی 1.4 لیتر و كێشی 100 ئەسپ، بزوێنەرێكی تری بەنزین بەفراوانی 1.6 لیتر و كێشی 123 ئەسپ. هەروەها ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 5 گێڕ و 6 گێڕە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ