شارپرێس:
كرمی شریتی بەناوبانگترین جۆری كرمی ناو ریخۆڵەكانە و بەگشتی بەهۆی خواردنی گۆشتی باش نەكوڵاو دروست دەبێت.
چارەسەركردنیشی پێویستی بەوەرگرتنی دەرمان هەیە و هیچ جۆرە چارەسەرێكی سروشتی سوودی نییە، لێرەدا دیارترین نیشانەكانی بوونی كردمی ریخۆڵەكان باس دەكەین.
گرژبوونی سك لە دیارترین نیشانەكانی بوونی كرمە، بەتایبەت ئەگەر هات و دەرمانە ئاساییەكان چارەسەری پێچكردنی سكیان پێنەكرا لەوكاتەدا دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت و پشكنین بۆ پیسایی بكرێت .
لەنیشانە سەرەكییەكانی تری بوونی كرمی شریتی لەناو ریخۆڵەكدان بریتییە لە دابەزینی كێش، لەبەر ئەوەی كرمەكە لەو خواردنە دەخوات، كە كەسەكە دەیخوات .
دەركەوتنی خوێن لەگەڵ پیسایی نیشانی بوونی كرمی شریتی لكاوە بە دیواری ریخۆڵەوە .
هاوكات لەگەڵ ئازاری سك، سكچوونیشی لەگەڵ دەبێت و هەندێك جار هێكەی كرمەكە لەناو پیساییەكەدا دەردەكەوێت .
لەنیشانەكانی تری بوونی كرم ماندووبوون و هەستكردنە بە لاوازی و شەكەتبوونی گشتی جەستە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی