تەماتە ئەگەری منداڵبوون زیاد دەكات

تەندروستی

17/02/2020‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی شیفێڵدی بەریتانی خواردنی تەماتە توانای منداڵبوون لای پیاوان باشتر دەكات، بەشێوەیەك ئەو سەوزەیە رۆڵێكی كارای دەبێت لەچارەسەركردنی ئاستەنگەكانی منداڵبوونی پیاوان، كە راپۆرتە پزیشكییەكان دەڵێن گرفتی زاوزێ بەڕێژەی ٤٠% بۆ ٥٠% دەكەوێتە سەر شانی پیاو .

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پزیشكی ماددەی لیكۆبین، كە لەناو تەماتەدا هەیە و لەدوای لێنانی كارا دەبێت‌و توانای سپێرمەكان بەڕێژەی ٤٠% باشتر و بەهێزتر دەكات، ئەوە جگە لەوەی ئەو لەدەستچوونەی بەهۆی بەئۆكسێنبوونەوە دروست دەبێت كەمیدەكاتەوە .

ئەو ئەنجامە دوای ١٢ هەفتە لێكۆڵینەوە بەدەستهاتووە، كە كەسانی خۆبەخش بەشداریان تێدا كردووە بەشێوەیەی چڕ تەماتە خراوەتە ناو سیستەمی خۆراكییانەوە .

لێكۆڵینەوەكانی پێشووتر باسی چەندین سوودی ماددەی لیكۆبینیان كردبوو، كە لەناو تەماتەی لێنراودا هەیە لەگرنگترینیان: پاراستنی بینایی چاوەكان و پێشگریكردن لەتووشبوون بە شێرپەنجە و باشكردنی تەندروستی ئێس و خانەكانی مێشك .

لیكۆبین لەناو میوە و سەوزە رەنگاورەنگەكاندا هەیە وەك گێزەر و شووتی و مانگۆ و پاپایا دا هەیە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی