محەمەد حەلبوسی ئامانجی سەردانەكەی بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات

کوردستان

17/02/2020‌ 1065 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان بەیاوەری شاندێكی هاوپەیمانییەكە سەردانی سلێمانی كردو لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی‌و شاندێكی ئەو حیزبە كۆبووەوە.

محەمەد حەلبوسی لەمیانی راگەیەنراوێك ئامانجی سەردانەكەی خستەڕوو، رایگەیاند هەردوولا تاوتوێی ئەو بارودۆخەیان كرد، كە عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت، لەگەڵ دۆسییەی پێكهێنانی حكومەت، هەردوولا هاوڕابوون كێشەی ئێستا پێویستی بە یەكخستنی هەوڵەكانی هەموو لایەك هەیە، بۆ گەیشتن بەقۆناغی سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئابووری، عێراقیش شانازی بە هەموجۆری كۆمەڵگەیی تەواوكاری دەكات و ناشتوانرێت بەڕێوەببرێت بەبێ هاریكاری جدی و دڵسۆزی هەموو پێكهاتەكان.

هەروەها رایگەیاند، رێشكەوتن لەسەر بەردەوامبوونی یاڵوگۆڕی بیروڕای نێوان هەردوولا لەگەڵ كوتلە سیاسیەكانی تر، بە ئامانجی گەیشتەن بە لێكتێگەیشتنێك، كە زامنی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز بكات و بۆچوونی ڕوونی هەبێت بۆ ئیدارەدانی كاروباری وڵات و هەڵگرتنی بەرپرسیاری لەپێناو بەجێهێنانی خواستی پێكهاتەكانی گەلی عێراق لە نێویشیاندا خۆپیشاندەران.

هاوكات هەردوولاش تەئكیدیان كردەوە لەسەر ئەوەی، كە بەرنامەی حكومەتی داهاتوو زامنی لەخۆگرتنی ئەولەویاتی هاووڵاتیانی عێراق بكات لە ژیانێكی شایستە و دادی كۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم رۆڵەكانی گەل و كاركردنی دەستبەجێ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی شارە ڕزگاركراوەكان و گەڕانەوەی شكۆ بۆ دەمەزراوە فەرمییەكان و گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی داعش و راوەدونانی پاشماوەكانی لەلایەن هێزە چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكان، لەگەڵ گرنگی سودوەرگرتن لە شارەزایی و زانیاری و هاریكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ زامنكردنی لەناوبردنی بیری تەكفیری توندڕەو رێگەنەدان بە گەڕانەوەی.

هـ ـ ح