خەمڵاندنی ئەمریكا.. سەركەوتن بەسەر روسیا زۆر ئاسانترە لەسەركەوتن بەسەر چیندا

مەلەفی تایبەت

17/02/2020‌ 1179 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (سفوبودنایا پریسا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی بودجەی زەبەلاحی بەرگری ئەمریكا بۆ بە ئامانج گرتنی روسیا و چین.

بەپێی راپۆرتەكە، ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، نیازی ئەوەی هەیە نزیكەی 788 ملیۆن دۆلار بۆ ساڵی 2021 بۆ رووبەرووبوونەوەی روسیا خەرج بكات لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، واشنتۆن تەنیا پارە دژی كاریگەری شەڕانگێزی روسیا خەرج ناكات، مەترسی سەرەكی لەدیدی ئەمریكییەكانەوە تا ئێستا لە چین و ئێرانەوە دێن، بۆیە بەهەمان شێوە بودجەی بۆ تەرخان كردون.

حكومەتی ئەمریكا بەتایبەتی پلان دادەنێت بۆ خەرجكردنی 1.5 ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاری هەژموونی وڵاتی چین لە ساڵی 2021، سەرەرای 337.5 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاری هاوبەشە گرنگەكانی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرانبەر هەرموونی ئێراندا.

توێژەر لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئەمنی سەر بەئەكادیمیای زانستە روسییەكان، قوستەنتین بلوخین باسی لەوە كردووە، پێشتر ئیدارەی ترامپ پێنشنیاری زیادكردنی بودجەی بەرگری بۆ ساڵی دارایی 2021 كردبوو، لە 738 ملیار دۆلارەوە بۆ 740.5 ملیار دۆلار.

لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەگەر بە وردی تەماشای 700 ملیۆن دۆلار بكەین لەقەترەیەك ئاو دەچێت لە زەریایەكدا، هەتا ئەو 740 ملیارەی لەبودجەدا جێگری دەكات دەخرێتە خزمەت پەرەپێدانی رۆكێتی نوێیی ناوەند و كورت مەوداكانەوە و سەرەرای بەهێز كردنی بەرگری رۆكێتی و نوێكردنەوەی توانای تەكنیكی ئەتۆمی، ئەمەش بێ گۆمان مەترسی بۆسەر روسیا دروست دەكات.

دیارە، كە تێبینییەكانی مۆسكۆ لەسەر واشنتۆن ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەمریكا روسیا بە شەیتان بزانێت، بەڵكو بەهۆی كشانەوەی واشنتۆنەوەیە لە رێككەوتنی رۆكێتی و هەڵوەشانەوەی پەیماننامەی رۆكێتی ناوەندو كورت مەودایەو كاركردنە لەسەر فراوانكردنی هاوپەیمانێتی باكوری ئەتڵەسی روەو رۆژهەڵات و سەرپەرشتی كردنی شۆرشە پرتەقاڵیەكانە بەدرێژایی سنوری روسیا؛ ئەوەی مۆسكۆ پێی نیگەرانە.

لەبەر ئەوە، پێویست ناكات قسە لەسەر ئەو 700 ملیۆن دۆلارە كەمە بكرێت، بەڵكو دەبێت دەربارەی ئەو بودجە سەربازییە پێوانەییە بێت، كە دەگاتە 740 ملیار دۆلار.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا