شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له سه‌رۆكی ڕوسیا كرد ده‌ستبه‌رداری هاوكاریكردنی ڕژێمی سوریا ببێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ده‌یه‌وێت ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی ڕووسیا كۆتایی به هاوكاریكردنی ڕژێمی سوریا و كاره "قێزه‌ونه‌كان"ی ئه‌و ڕژێمه بهێنێت.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردووه، دۆخی ئێستای ئیدلب بۆ ئه‌مریكا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، هەردوولا جەختیان لەوەکردووەتەوە کە هێرشەکانی ئەم دوایەی "رژێم"ی سووریا له ئیدلب جێگەی قبووڵکردن نییه.
ڕ . ج