شارپرێس:
وه‌زیرێكی پێشووی نه‌وتی حكومه‌تی عێراق پێشبینیده‌كات نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داببه‌زێت، ئه‌ویش به‌هۆی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
ئیبراهیم به‌حرلعلوم، وه‌زیری پێشووتری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، نرخی نه‌وت له‌نێوان 53 بۆ 54 دۆلار جێگیرده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بێتوو وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپیك له‌سه‌ر جێگیركردنی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت ڕێكبكه‌ون.
وه‌زیری پێشووتری نه‌وتی عێراق باس له‌وه‌شده‌كات، عێراقیش پشكی له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌كه‌وێت.
به‌حرلعلوم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، دوو هۆكار له‌پشت پاشه‌كشێی نرخی نه‌وته‌وه‌یه یه‌كه‌میان سستبوونی گه‌شه‌ی ئابووری چین به‌هۆی كۆرۆناوه، دووه‌م زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا، هه‌ربۆیه مانگی داهاتوو ئۆپیك بڕیار له نرخی نه‌وت ده‌دات.
ڕ. ج