شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، بڕیاری جێبەجێکردنی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستیان پێگەیشتووە.
ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئهمڕۆ دووشهممه ڕایگهیاند، ئەوان داوایان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە بەڵگەنامە پێویستەکانیان بۆ رەوانە بکەن، چونكه بڕیاری جێبەجێکردنی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستیان پێگەیشتووە.
وتیشی، "بەپێی بڕیاری ژمارە (34)ی ئەنجوومەنی وەزیران، کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە واژۆکراوە لە مانگی 11ی 2019، بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەرچووە، ئەو بڕیارە لە مانگی 12 گەیشتە وەزارەتی دارایی".
ئهحمهد عهبدولڕهحمان باسی لهوهشكرد، وەزارەتی دارایی راسپێردراوە بۆ ئەوەی بەڵگەنامە یاساییە پێویستییەکان لە وەزارەتی پەروەردە داوا بکات، ئێمەش هەر ئەمڕۆ نووسراومان کردووە بە واژۆی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەوەی ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستن بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست بینێرن.
ڕ . ج