شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بۆ ئه‌م مانگه تا ئێستا به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌ناردووه.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌غدا تا ئێستا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، به‌هۆی كێشه‌ی ئیدارییه‌وه تا ئێستا به‌غدا موچه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه تا وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكات.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیی بۆ ئه‌و بابه‌ته و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له‌سه‌رخه‌ت ده‌بن.
ڕ . ج