شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان
ئيدانەى
لێدوانەکانى سەرۆک کۆمارى تورکیا دەکات و باڵیۆزى ئەو وڵاتەش بانگهێشت دەکات.
لێدوانەکەى
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا کە لەبارەى پێشێلکارییەکانى هیندستان بەرانبەر
موسڵومانەکانى هەرێمی کشمیر راگەیاندبوو، هیندستان توڕە دەکات و داواى روونکردنەوە
لەو وڵاتە دەکات.
ئاژانسى
رۆیتەرز، لەزارى وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان
رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی ئەردۆغان له باره‌ی ره‌وشی هەرێمى كشمیرەوە ده‌ستتێوه‌ردانی توركیایه له
كاروباری ناوخۆی وڵاتانـ هیندستان ئه‌و جۆره سیاسه‌ته قبوڵ ناكات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان ئاماژەى بەوەشکردوە، تورکیا بەردەوام دەست لە کاروباری
وڵاتان وەردەدات، بەڵام وەڵاتەکەى ئەو جۆرە دەستوەردانانە قبوڵ ناکات.
هه‌فته‌ی رابردوو، له ميانى
سه‌ردانێكی بۆ پاكستان، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو، ره‌وشی به‌شه هیندستانییه‌كه‌ی
كشمیر به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی هيندساتانەوە دژی موسڵمانانی هه‌رێمه‌كه جێبه‌جێیان ده‌كات زەحمەت بووە، بۆیە وڵاتەکەى پشتیوانى لە
موسوڵمانەکانى کشمیر دەکات و هەماهەنگیان لەگەڵ دەکات.
س.هـ