شارپرێس:
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی "چه‌كی راوكردن" له دژی خۆپیشانده‌رانی عێراق دەكات.
لەبەیاننامەیەکدا جنین هینس بلاسخارت نێرده‌ی تایبەتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق رایگەیاندوە، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی عێراق و به‌دواداچوون بۆ سكاڵای خۆپیشانده‌ران ده‌كات، كه به‌ڵگه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌كی راوكردنیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانه‌كانی ته‌حریرو خیلانی له به‌غدا به‌كار هێناوه".
بلاسخارت باسی لەوەشكردووە، به‌و هۆیه‌وه 50 كه‌س به لانیكه‌م بریندار بوون و ژماره‌یه‌كیش له كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.
هەروەها نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لەعێراق داواش له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و به‌رپرسانی ئه‌منی دەكات، رێگری له به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه بكه‌ن و گیانی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی بپارێزن.
لەماوەى رابردوودا میدیاکانى عێراق و چالاکوانانى خۆپیشاندانەکان ئاشکرایانکرد، کە چەندین خۆپیشاندەر بە چەکى راوکردن کوژران و بریندارکراون.