ئایا دەبێت بۆ برین كحول بەكاربهێنین؟

تەندروستی

18/02/2020‌ 272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاڵەوانەكانی سینەما، كاتێك بیرندار دەبن، ڕاستەوخۆ خواردنەوە كحولییەكان دەكەنە سەر برینەكەیان، بەڵام ئایا دەبێت لە ژیانی ڕۆژانەماندا ئەوە بكەین؟

ئێرینا بارتسیفا، پستۆڕی پزیشكی، لەو بارەوە وەڵامی پرسیارەكەمان دەداتەوەو دەڵێت: ئەو بیرۆكەیە لەسەر ئاستی جیهاندا زۆر بەربڵاوە، كە كحول بۆ پاككردنەوە و كوژاندنەوەی برین بەكاردەهێنن

بیرۆكەی ڕژانی خواردنەوە كجولییەكان لەوەوە هاتووە كە ئەو خواردنەوانە وەكو (ڤۆدكا و ویسكی) ڕێژەیەكی زۆر كحولیان تێدایە و دەبنە هۆی پاككردنەوەی برین.

دكتۆر ئێرینا دەڵێت: ڕاستە كحول مادەیەكی پاككەرەوەیە، بەڵام ئەو خواردنەوانە دەبنە هۆی وشك كردنەوەی پێست. 

لەئێستادا پزیشكەكان ئامۆژگاری خەڵكی دەكەن ئەو مادانەی كحولیان تێدایە بۆ پاككردنەوەی برین بەكارنەهێنن، چونكە ناهێڵێت ئەو بەكتریایە لەسەر پێست گەشە بكات، كە یارمەتی چاكبوونەوەی برینەكە دەدات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ