ئەو خواردنانەی بەختەوەرت دەكەن

تەندروستی

18/02/2020‌ 822 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕانی كۆلێژی پزیشكی لەنەخۆشخانەی مایۆ لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریكا، باس لە كۆمەڵێك خواردن دەكەن، كە دەبێتە هۆی دڵخۆشی و دوركەوتنەوە لە كەئابە.

ماڵپەڕی Focus.de لیستی خواردنەكانیان بڵاوكردووەتەوە، كە پێكدێن لە پاقلەمەنییەكان و ماسی و چەرەسات و برۆكلی و سپێناغ و هێلكە. 

جۆرەكانی ماسی دەوڵەمەندن بەترشی ئۆمیگا 3، كە ڕێژەی غەم و كەئابەی مرۆڤ كەم دەكاتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی هۆڕمۆنەكانی سیرۆتۆنین و دۆبامین، ئەو دوو هۆڕمۆنە بە هۆڕمۆنی بەختەوەری ناسراون.

سەبارەت بە پاقلەمەنی و چەرەسات و هێلكە بەترشی ئەمینی دەوڵەمەندن، كە یارمەتی ڕێكخستنەوەی سیرۆتۆنین دەدات و خەوی مرۆڤ ڕێكدەخاتەوە و وا دەكات باشتر بخەوێت.

سپێناغ و برۆكلیش بەترشی فۆلیك دەوڵەمەندن، بە كەمبوونەوەی ئەو ترشە لە لەشی مرۆڤدا، مرۆڤ دووچاری كەئابە و كەم خەویی دەبێت.

پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن: ئەو خواردنانە میزاج و دۆخی دەروونی مرۆڤ باشتر دەكەن، بەڵام لە ئەگەری كەئابە و بێتاقەتی قورسدایە پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ