ئەو كەسانەی سێكس زۆر دەكەن تووشی شێرپەنجە دەبن

تەندروستی

18/02/2020‌ 6495 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵەیەكی زانستی جیهانی لە ڕاپۆرتێكدا رایگەیاند، كە ئەنجامدانی سێكس لەگەڵ 10 كەس یان زیاتر بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.

ماڵپەڕی Medical Xpress ڕاپۆرتەكەیان بڵاوكردووەتەوە و بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە: زانایانی بەریتانیا و كەنەدا و ئیتاڵیا و توركیا تاقیكردنەوەیان لەسەر 5722 تاكی بەریتانی كردووە، كە تەمەنیان نزیكە لە 64 ساڵییەوە، ئافرەتی تێدایە لە پەیوەندییەكی بەردەوامی سێكسیدا بووە لەگەڵ 10 پیاودا، لەكاتی پشكنیندا دەركەوتووە ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە %91 ە بە بەراورد بەو ئافرەتانەی، كە سێكس لەگەڵ یەك پیاودا دەكەن.

سەبارەت بە پیاوانیش ڕێژەكە بەم شێوەیەیە: ئەو پیاوانەی پەیوەندی سێكسیان لەگەڵ 10 ئافرەتدا هەبووە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە %67 ە بە بەراورد بەو پیاوانەی، كە پەیوەنی سێكسیان تەنیا لەگەڵ یەك ئافرەتدا هەیە.

پسپۆڕان دەڵێن: هۆكاری ئەم ڕێژە زۆرە بە هۆی ئەو ڤایرۆس و نەخۆشییانەوەیە، كە لە ڕێگەی ئەنجامدانەی سێكسەوە دەگوازرێنەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ