خواردنی هێلكە گونی ئاژەڵ سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە

تەندروستی

18/02/2020‌ 8282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆشتی بەرخ یەكێكە لەگۆشتە هەرە بەتامەكان و گۆشتی دڵخوازی بەشێكی زۆری خەڵكە، ئەوە جگە لەوەی چەندین سوودی خۆراكی و تەندروستی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.

هەروەك چۆن هەموو بەشێك لە بەشەكانی جەستەی بەرخ سوودی خۆی هەیە، كە یەكێك لەو ئەندامە بەسوودانەش بریتییە لەهێلكە گونی بەرخ، كە دەكرێت سوودەكانی گونی بەرخ لەمانەی خوارەوەدا كورت بكەینەوە.

بەهێزكردنی توانای سێكسی: 
بەپێی چەند لێكۆڵینەوەیەك ئەم بەشەی جەستەی بەرخ بریكی زۆر هۆڕمۆنی نێرینەی تێدایە لەدیارترینیان تستوستیرۆن، كە بەرپرسە لە پرۆسەی رەپبوونی ئەندامی نێرینەی پیاو، ئەوە جگە لە زیادكردن و باشكردنی كوالێتی سپێرمەكانی پیاو و دواجار زیادكردنی توانای زاوزی لای پیاوان، هەرچەندە چەند لێكۆڵینەوەیەكی تر ئەم بیردۆزەیان رەتكردووەتەوە.

بەهێزكردنی ماسولكەكان: 
لەبەر ئەوەی گونی بەرخ ڕێژەیەكی بەرز پرۆتینی ناچەوریان تێدایە، كە لەباریاندا هەیە تەندروستی ماسولكەكان باشتر و هێز و توانایان زیاتر بكات، هەر لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆر وەرزشوانان ئەم خواردنە دەخەنە ناو سیستەمی خۆراكییانەوە، بەجۆرێك لەهەر ١٠٠ گرام لەگونی بەرخ ٢٦ گرام پرۆتینی تێدایە، هەروها چۆندەكرێت ئەو كەسانەی پارێزی دەكەن گونی بەرخ بخۆن لەبەر ئەوەی نابێتە هۆی زیادبوونی كێش وەك جۆرە گۆشتەكانی تر.

بەهێزكردنی جەستە: 
گونی بەرخ چەندین رەگەزی خۆراكی تێدایە، كە دەبنە هۆی بەهێزكردنی جەستە لەنموونەی خوێ كانزاییەكانی وەك ئاسن، زنك، مەگنیسیۆم، فسفۆڕ و چەندینی تریش، ئەوە جگە لە ڤیتامینەكان و توخمی خۆراكی تر، هاوكات چۆن دەوڵەمەندە بەو گەرمۆكە (كالۆری)یانەی، كە هێز و وزە بە جەستە دەبەخشن بەجۆرێك هەر سەد گرام گونی بەرخ سەد و سی و پێنج گەرمۆكەی تێدایە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی