ئەمەریكا سزای بەسەر سێیەكی یەدەگی نەوتی جیهانیدا سەپاندووە

ئابوری

18/02/2020‌ 636 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتێكی پێگەی "رایا نۆڤۆستی "ی ئاشكرایكرد، كە ئەمەریكا سزای بەسەر زیاتر لە سێیەكی یەدەگی نەوتی جیهانی‌و پێنجیەكی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهاندا سەپاندووە هەر لە ئێرانەوە بۆ ڤەنزوێلاوە تا روسیا.

پێگەكە لەسەر خاری ئۆلگا لیبیدنسكایای شارەزای ئابووری روسییەوە گواستوویەتییەوە،  یەدەگی نەوتی جیهانی  1.66 تڕیلیۆن بەرمیل نەوتە، كە لەو بڕە 298.4  بەرمیلی هی ڤەنزوێللا، 157.8  بەرمیل هی ئێران ، 80  ملیار بەرمیلیش هی روسیایە.

راپۆرتەكە ئاشكراشیكردووە، كە ئەگەر یەدەگی نەوتی ئەو سێ وڵاتە كۆبكەینەوە ئەوە ڕێژەكەی دەگاتە 33% ی هەموو یەدەگی نەوتی جیهان.

ئەو شارەزا روسییە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە لەساڵی 2015دا ئەو سێ وڵاتە 21%ی هەموو بەرهەمهێنانی نەوتی جیهانیان هەبووە، لەوكاتەدا روسیا رۆژانە 10.1 ملیۆن بەرمیل نەوت، ئێران 3.1 ملیۆن بەرمیل نەوت‌و ڤەنزوێللا 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە.

لەسەر ئەو بنەمایە ئەمەریكا دەیەوێت بازاڕی ماددە خاوەكانی خۆی فراوان بكات، بەجۆرێك ئێستا ئەمریكا رۆژانە  9.8% لە روسیا زیاتر نەوت بەرهەم دەهێنێت ، بەجۆرێك لە پێنجی تشرینی یەكەمی 2019 وە رۆژانە 11.8 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت لەكاتێكدا روسیا 10.7 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، هەروەها ئەگەر پێشتر كەنەدا 95% ی هەموو نەوتی ئەمەریكای دەكڕی ، بەڵام ئێستا 25%ی بۆ ئەوروپا دەڕوات.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی