یاریزانێكی عێراقی روو لەیانەیەكی پرتوگالی دەكات

وەرزش

18/02/2020‌ 168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بۆرتیمونینسی پرتوگالی یاریزانی عێراقی موهەند عەلی میمی بەدەزگاكانی راگەیاندن، بەشێوەیەكی فەرمی ناساند.

یانە پرتوگالییەكە بۆ ماوەی وەرزێك‌و بەشێوەی خواستن ئەو یاریزانە عێراقییەی لەیانەی دەحیلی قەتەری كڕیوە.

میمی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەخولی قەتەری پێشكەشی دەكات بووەتە جێگەی سەرنجی یانە ئەوروپییەكان‌و دواجار یانە ئەوروپییەكە گرێبەستی لەگەڵ واژووكرد.

تائێستا وردەكاری گرێبەستی ئەو یاریزانە عێراقییەو یانە پرتوگالییەكە دیارنییەو رەنگە لەماوەی داهاتوو گرێبەستەكە بەفەرمی رابگەیەنرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە