گواردیۆلا چارەنووسی لەگەڵ مانچستەر سیتی یەكلاكردەوە

وەرزش

18/02/2020‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەكە یەكلاكردەوە.

پیپ گواردیۆلا دوای ئەوەی لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای یانەی مانچستەر سیتی دا، بڕیاری خۆی لەو بارەوە داوە.

بەپێی زانیاری میدیا ئینگلیزییەكان، گواردیۆلا رایگەیاندووە، كە لەو دۆخەدا بەهیچ شێوەیەك یانەكەی جێناهێڵێت.

هەر بەپێی زانیاری میدیاكان، گواردیۆلا جەختی كردووەتەوە، كە ئەگەر یانەی مانچستەر دابەزێت بۆ پلە دووی خولی ئینگلیزیش ریزی یانەكەی جێناهێڵێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، سەرەتای ئەم هەفتە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا دوو ساڵ یانەی مان ستی لەخولە ئەوروپییەكان دووربخاتەوە، بەهۆی ئەوەی لەسەر یاساكانی یەكێتییەكە نەڕۆشتووە.

هـ ـ ح