نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەبێتەوە

ئابوری

18/02/2020‌ 173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو نرخەكەی جۆرێك لەجێگری بەخۆوە بینی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 56 سەنت بەرێژەی 0.55% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.67 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 28 سەنت بەرێژەی 0.54% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.33 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە كەمبوونەوەی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە هەیە، بەتایبەتی ئەمریكا، كە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح