شارپرێس:
ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دڵنیاییده‌دات له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق دواشبكه‌وێت، ئه‌وا كاریگه‌ریی بۆسه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی به ڕۆژنامه‌ی سه‌باح-ی نیمچه فه‌رمی وتووه "ئه‌و كوتهێنانه‌ی له بودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق دروستده‌بێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دروستناكات، چونكه حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی داهاتی ناوخۆییه‌وه هه‌وڵی دابینكردنی موچه ده‌دات".
به‌وته‌ی ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق "ئێستا موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی عێراق له‌بودجه‌ی گشتی وڵات 11 ترلیۆن دیناره، هه‌رچه‌نده له‌پێشتردا 10 ترلیۆن بوو به‌ڵام چاكسازییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی حكومه‌ت، گێڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌فه‌رمانبه‌ر بۆسه‌ر كاره‌كانیان، موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی گه‌یاندوه‌ته 11 ترلیۆن دینار".
هاوكات دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نێوخۆیی بۆ كورتهێنان له بودجه‌ی عێراق به‌چاره‌سه‌رێكی گونجاو ده‌زانێت، به‌رله‌وه‌ی عێراق بیر له قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی بكاته‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته.
ڕ . ج