نووسینی: جه‌نگیز ئه‌كتار
شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
ئاسان نییه له په‌یوه‌ندییه سێكوچكه‌كه‌ی ئه‌مریكا- ڕوسیا له لایه‌ك و –توركیا له لایه‌كی دیكه‌وه حاڵی بین، كه په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌رده‌وام له‌گۆڕاندان، تا خستنه‌خواره‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ستی فڕۆكه ڕوسییه‌كه له‌سه‌ر خاكی سوریا له لایه‌ن توركیاوه، له 25ی نۆڤه‌مبه‌ری 2015، توركیا دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه، هاوپه‌یمانه باوه‌كه‌ی ناتۆ بوو، جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌وان بوو.
له‌و ڕۆژ به‌دواوه، دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، په‌یوه‌ندی ڕوسیا – توركیا، چووه دۆخێكه‌وه كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه، دوژمنایه‌تییه‌كی توند له نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئیمپڕاتۆڕیه‌تی قه‌یسه‌ری ڕوسیادا هه‌بوو، كه به درێژایی مێژووی توركیای تازه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ڕوسیای ئێستا به‌رده‌وامی هه‌بوو.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕوسیا زۆر له باره‌ی توركیاوه ده‌زانێت، كه‌چی توركیا شتێكی كه‌م له باره‌ی ڕوسیاوه ده‌زانێت، چونكه ناوه‌نده ئه‌كادیمی و دبلۆماسییه توركییه‌كان، خاوه‌ن یاده‌وه‌رییه‌كی دامه‌زراوه‌یی پێویست نین سه‌باره‌ت به ڕوسیا.
مۆسكۆ لێوه‌شاوانه و لێزانانه و پیشه‌ییانه، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی و تیرۆركردنی باڵوێزه‌كه‌ی له توركیا قۆزته‌وه، ناڕاسته‌وخۆ وایكرد ئه‌نقه‌ره باجێكی قورسی هه‌ڵه كوشنده‌كانی بدات، به‌وه‌ی خستییه ناو بازنه‌ی هه‌ژموونی خۆییه‌وه.
مۆسكۆ سوودی له ناكۆكییه قوڵه‌كانی نێوان ناتۆ و ئه‌نقه‌ره وه‌رگرت، كه له ده‌روونی ده‌سته‌بژێره فه‌رمانڕه‌واكه‌ی توركیادا خۆی مه‌ڵاس دابوو، هه‌روه‌ها سوودی له ترسی ئه‌ردۆغان وه‌رگرت له‌وه‌ی ده‌ترسا به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له ده‌سه‌ڵاتی بخه‌ن، به تایبه‌تیش له دوای شكستهێنانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا له ساڵی 2016، كه مۆسكۆ سه‌رجه‌م وورده‌كارییه گرنگه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه سه‌ربازییه‌ی له به‌رده‌ست بوو.
ئامانجی مۆسكۆ ڕوون و ئاشكرا بوو؛ زیانگه‌یاندن بوو به په‌یمانی ناتۆ، به‌وه‌ی باڵێكی لێبكاته‌وه، له‌و كاته به‌دواوه، دۆخه‌كه چۆن په‌ره‌یسه‌ند؟ پێش پشێوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و سێكوچكه‌یه، مه‌ترسییه‌كان چۆن بوون؟.
پێشتر ڕوونه‌یداوه توركیا په‌یوه‌ندی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا هه‌بوو بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی دیكه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ل هه‌بووه، وه‌ك بواری گازی سرووشتی كه له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا به لووله بۆری (بلو ستریم) ده‌ستیپێكرد، ئینجا دوو هێڵێ لووله بۆری دیكه‌ی به ناوه‌كانی (ویسترن ستریم) و (تورك ستریم) دامه‌زراندن.
له بواری ووزه‌ی ئه‌تۆمیدا، توركیا و ڕوسیا له ساڵی 2010 سه‌باره‌ت به ویستگه‌ی ئه‌كویو ئه‌تۆمی ڕێككه‌وتن، كه كۆمپانیای (ڕوسا تۆمی ڕوسی) بنیاتی ده‌نێت كه به یه‌كه‌م وێستگه ئه‌تۆمی توركیا داده‌نرێت.
له دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ڕوسییه‌كه‌وه، ئه‌نقه‌ره بڕیاریدا موشه‌كی به‌رگری ئێس- 400 ی ڕوسی بكڕێت و له ساڵی 2019 به ده‌ستی گه‌یشت و له چاوه‌ڕوانی كارپێكردنی دایه.
زۆرینه‌ی هاوپه‌یمانانی توركیا له ناتۆ پێیانوایه ئامانج له كڕینی ئه‌و چه‌كه، پاراستنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه. ئه‌و چه‌كه‌ش ئێستا له شوێنێك جێگیر كراوه كه ڕاستی ئه‌و پێشبینییه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌نگی مه‌حكی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕوسیا – توركیا له‌سه‌ر خاكی سوریایه، ئێستا هه‌ردوولا وای نیشان ده‌ده‌ن كه هاریكاری یه‌كترن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان ئامانجه‌كانی دژ به ئامانجه‌كانی به‌رامبه‌ریه‌تی، توركیا به ئاشكرا پشتیوانی له گروپه جیهادییه‌كان ده‌كات، ڕوسیاش به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه له دژی ئه‌و گروپانه ده‌جه‌نگێت.
له ڕابردوویه‌كی نزیكدا، روسیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا، له عه‌فرین كورده‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند، ئه‌مه‌ش توانستی دایه توركیا و گروپه جیهادییه پاشكۆكانی، كه خاكی كورده‌كان داگیر بكه‌ن، ئه‌مه‌یان تاكه كاری پشتیوانی ڕوسیا بوو بۆ توركیا، ده‌نا له هیچ پرسێكی دیكه‌دا، پشتی توركیای نه‌گرتووه، له به‌رامبه‌ریشدا توركیا له زۆر شت‌دا بۆ ڕوسیای داشكاندووه.
له لیبیادا، به ئاشكرایی توركیا و ڕوسیا دژیه‌كن، له قه‌وقاز جگه له چه‌ند سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌ك، ده‌نا ڕوسیا رێگه‌ی هیچی دیكه به توركیا نادات. له ئه‌رمینیا بوونی ڕوسیا به‌هێزه و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له به‌رامبه‌ر توركیا جێگیر كردووه، له پرسی هه‌رێمی ناگارنۆ قه‌ره‌داغدا، ڕوسیا یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه‌یه و له بۆچوونی ئازه‌ربایجان و توركیاوه دووره، زۆر ده‌مێكیشه ڕوسیا دانی به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كاندا ناوه.
له قوبڕس ڕوسیا دژی توركیایه، له یۆنانیش به هه‌مان شێوه. له به‌لقان هه‌ردوو وڵات ناكۆكن، توركیا كۆششی ئه‌جێندا ئیسلامییه‌كانی ده‌كات كه ڕوسیا له دژیان له جه‌نگدایه.
له ئۆكراینا و نیمچه دوورگه‌ی قه‌رم، توركیا ڕوسای قه‌ڵس كردووه و لێدوان له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكڕانیا ده‌دات، له پرسی چه‌كسازیشدا ڕۆڵی هه‌یه، پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه، جگه له بازرگان و گه‌شتیاری، ده‌نا كۆلكه‌یه‌كی هاوبه‌شی ستراتیژی له نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆدا نییه.
ئه‌مریكا كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵ دایه توركیا له ئامێزی ناتۆدا بێڵێته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ڵوسته‌كانی ئه‌نقه‌ره پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ناتۆن.
شاراوه نییه كه توركیا و قه‌ته‌ر له ئێستادا دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی پشتیوانی گروپه توندڕه‌ووه ئیسلامییه‌كانن له جیهاندا، ئه‌نقه‌ره به ئاشكرا پشتیان ده‌گرێت و پڕچه‌كیان ده‌كات، هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ باكور و تا ده‌گاته باشوری بیابانی ئه‌فریقیا.
ئه‌نجومه‌ن ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی زانیاری تێروته‌سه‌لی له‌به‌ر ده‌سته، كه ئه‌و چالاكییانه‌ی توركیا ناشه‌رعین، ئه‌و چالاكییانه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌مریكا و ڕوسیا و چین و ئه‌وروپا و هه‌موو جیهان ڕوون و به‌رچاون.
توركیا گلاوه‌ته نێو هه‌موو جۆره‌كانی چالاكییه داراییه نایاساییه‌كانه‌وه كه سه‌رپێچی یاساكانی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوان، زۆر كه‌یس له ئه‌مریكا له دژی دامه‌زراوه توركییه‌كان جوڵێنراون، كه دیارترینیان كه‌یسی بانقی خه‌لقه. لیستی تۆمه‌ته‌كانی دووه‌م گه‌وره‌ر بانقێكی دیكه‌ی توركی له ئه‌مریكا پڕه له تۆمه‌ت، له‌وانه‌ش سپیكردنه‌وه‌ی پاره و سه‌رپێچییه‌كانی پیشێلكردنه‌كانی سزاكانی سه‌ر ئێران.
توركیا به كڕینی سیته‌می موشه‌كی به‌رگری ڕوسی ئێس – 400، ئه‌مریكای توڕه كردووه، ئه‌مشه وایكرد ئه‌مریكا توركیا له پرۆگرامی فڕۆكه‌ی ئێف -35 ده‌ر بكات، چونكه سیسته‌می ئه‌و دوو چه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌ك نایه‌نه‌وه و دژیه‌كن.
هاوبه‌شبه‌ندی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و كورده‌كانی ڕۆژئاوا له جه‌نگی دژ به داعش، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی توڕه‌یی توركیایه له ئه‌مریكا، توركیا به‌مه نیگه‌رانه و به مه‌ترسی ده‌زانێت بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، كه‌چی توركیا تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی خاكی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان له باكوری سوریا داگیر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌شی بۆ بچێته‌سه‌ر، هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی له ئه‌مریكا كرد.
له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له قوبرس و یۆنان و ئیسڕائیل و شانشینی سعودیه و میرنشینی ئیماڕاتدا، ئه‌مریكا پشتی توركیا ناگرێت.
به كۆی هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه، هاوبه‌شبه‌ندی ئه‌مریكا – توركیا كه ته‌مه‌نی 75 ساڵه، به هۆی زۆری ناكۆكییه‌كانه‌وه، پێ ناچێت یارای (قابل) به‌رده‌وام بوون بێت، هه‌ر چه‌نده‌ش له‌م دوایه‌دا ئه‌مریكا وویستی له پرسی ئیدلب پشتی توركیا بگرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جێمس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا كه‌وته جوڵه، ئه‌مه‌ش ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانییه له‌و گروپه تیرۆرستییانه‌ی له پشت ڕووداوه‌كه‌ی 11 ی سێبتێمبه‌ر بوون.
وا پێده‌چێت تاكه بژارده‌ی به‌رده‌ست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا، گۆڕینی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بێت.
بۆ ڕوسیاش یاری تاكتیكی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، بێبوونی هیچ كۆلكه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا، باجه‌كه‌ی له‌وه‌ی ئه‌مریكا قورس تر ده‌بێت، له‌وانه‌یه ئامانجی ڕوسیا به كشانه‌وه‌ی توركیا له په‌یمانی ناتۆ نه‌یه‌ته‌دی هه‌روه‌ك پلانیان بۆ داناوه، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه له ئێستادا مۆسكۆ پێویستی به‌وه‌یه به زه‌بری هێز توركیا له ئیدلب و عه‌فرین وه‌ده‌رنێت، ئه‌مه‌ش دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره قورس و دژوارتر ده‌كات.
سه‌باره‌ت به توركیاش، ئه‌و سیاسه‌تی هه‌ڵدێرانه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كات، ته‌واو شكستی هێناوه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره مل بۆ ئه‌مریكا بدات، ئه‌و كات ڕوسیا وێرانی ده‌كات، پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته.